سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا: هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ هیچ به‌هایه‌كیان نییه
"لێدوانه‌كانی تره‌مپ په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا شه‌نتوب، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره هیچ به‌هایه‌ك بۆ هه‌ڕشه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆك ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی داڕووخاندنی ئابووری توركیا دانانێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی فه‌رمی توركیا له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه گوتوویه‌تی: "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین لێدوانه‌كانی تره‌مپ په‌یوه‌ندییان به سیاسه‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه و ئه‌نقه‌ره هیچ به‌هایه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه دانانێت و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت هه‌ڕشه له وڵاته‌كه‌مان بكات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر توركیا له كرده سه‌ربازییه‌كه‌یدا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت كه بۆی دیاریكراوه، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ئابووری توركیا رووبه‌ڕووی داڕووخانێكی مه‌ترسیدار ده‌كاته‌وه.
H.B