له ده‌وروبه‌ری سه‌رێكانی شه‌ڕه
شه‌ڕ له‌نێوان سوپای توركیا و هه‌سه‌ده ده‌ستیپێكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند: "له ده‌وروبه‌ری سه‌رێكانی رۆژئاوای كوردستان، شه‌ڕ له‌نێوان سوپای توركیا و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌ستیپێكرده‌وه و هه‌سه‌ده رایده‌گه‌یێنێت، هێزه‌كانی توركیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ناو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌رێكانییه‌وه".
هه‌روه‌ها گووتی: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به ئاسمانی سه‌رێكانی دا ده‌سوڕێنه‌وه و له نێوان سوپای توركیا و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌دا شه‌ڕ به‌رده‌وامه".
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، سوپای توركیا توانیوویه‌تی له باكووری سووریا ده‌ستی به چه‌ند خاڵ و ئامانجێك بگات و كۆنترۆڵیان بكات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده هیچ زانیارییه‌كی له‌و جۆره‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی سانای حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاند، توركیا هیچ خاڵێكی سه‌ربازی له سه‌رێكانی كۆنترۆڵ نه‌كردووه.