ئه‌نه‌كه‌سه: په‌یه‌ده تاكڕه‌وه و پێویسته ئیداره‌یه‌كی نوێ و هێزێكی هاوبه‌ش درووست بكرێت
لێدوانی نابه‌رپرسیارانه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا نیگه‌رانی كردووین

K24 – هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و لێدوانی نابه‌رپرسانه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كان نیگه‌رانی كردووین و پێویسته ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ ناوچه‌كه درووست بكرێت و هێزێكی هاوبه‌شیش پارێزگاری لێ بكات. هاوكات په‌یه‌ده‌ش به تاكڕه‌وی تۆمه‌تبار كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری له‌گه‌ڵ سووریا و لێدوانه ئیدانهكراو و نابه‌رپرسیاره‌كانی گرووپه چه‌كدارییه‌كان، نیگه‌رانی كردووین و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌شی نیگه‌ران كردووه. به تایبه‌تی دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی له ناكاوی سوپای ئه‌مه‌ریكا له خاڵه‌كانی چاودێری سنووریی له‌گه‌ڵ توركیا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی هه‌بوو بۆ چاودێریكردنی ئه‌و ناوچانه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێن، ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ململانێی دیكه ده‌كه‌نه‌وه و مه‌ینه‌تی زیاتر تووشی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات. ده‌رگاش بۆ ململانێ و ده‌ستوه‌ردانی جیاجیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به زیان بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له سووریا ده‌شكێته‌وه. كه گه‌لی سووریا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دوای راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ده‌ستوور پێی گه‌شبینن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و رێگرتن له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی به‌وه ده‌بێت كه ئیداره‌یه‌كی نوێ له ناوچه‌كه درووست بكرێت. هێزێكی سه‌ربازی هاوبه‌شیش بۆ پاراستنی درووست بكرێت. داواش ده‌كه‌ین ئه‌و وڵاتانه‌ی بایه‌خدارن به پرسی سووریا ئه‌و داوایه له‌به‌رچاو بگرن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا ئه‌نه‌كه‌سه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(په‌یه‌ده)ی به تاكڕه‌وی تۆمه‌تبار كردووه، نووسیویه‌تی: پێویسته یه‌كڕیزی هه‌ڵوێستی كوردی بپارێزرێت و پارێزگاری له گه‌له‌كه‌مان و دۆسییه‌كه‌ی بكرێت، كه په‌یه‌ده سیاسه‌تی تاكڕه‌وی په‌یڕه‌و ده‌كرد و هیچ بوارێكی بۆ نزیكبوونه‌وه نهدهڕهخساند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن و هه‌وڵی دڵسۆزانه و گه‌ڵاڵه‌ی گرنگ له‌و بواره هه‌بوون.