رووسیا هاته سه‌ر هێڵ
دوای داواكه‌ی سه‌رۆك بارزانی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ داوای كرد، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق و كورد گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه پێویسته ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن له رێگه‌ی گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی دیمه‌شق و نوێنه‌رانی كورد، چونكه ئه‌وان دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و خاكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هیوادارین توركیا خۆی له‌و كارانه به دوور بگرێت، كه ده‌بنه هۆی درووستكردنی ئاسته‌نگ بۆ به‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری ئاشتیی له سووریا.
ئه‌و داوایه‌ی لاڤرۆڤ دوای ئه‌وه دێت، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كرد، رووسیا بێته سه‌ر هێڵ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بدات.