پێنتاگۆن هه‌ڵوێستی نوێی له باره‌ی جوڵه‌ی هێزه‌كانی له باكووری سووریا راگه‌یاند
هۆكاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، شێواز و جووڵه‌ی هێزه‌كانی له باكووری سووریا ئاشكرا كرد.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، جوناثان هوفمان، رایگه‌یاند، پێمان وایه درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا باشترین رێگه‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیرییه.
گوتیشی: به‌داخه‌وه توركیا رێگه‌ی كاركردنی تاكلایه‌نه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی توركیا بڕیارمان داوه هێزه‌كانمان له ئاراسته‌ی له‌شكركێشی چاوه‌ڕوانكراوی توركیا دوور بخه‌ینه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی سه‌ربازه‌كانمان بپارێزین.
دووپاتیشیكرده‌وه، تا ئیستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هێزه‌كانمان له باكووری سووریا نه‌هاتووه.