خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا داوای هه‌ڵوێست له سووریا و رووسیا ده‌كات
قه‌ڵغانی مرۆیی درووست بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا داوای له رووسیا و سووریا كرد، به روونی هه‌ڵوێستیان له باره‌ی ئه‌گه‌ری له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان رابگه‌یه‌نن.
هاوكات ئیداره‌كه داواشی له هاووڵاتیان كردووه، رووبكه‌نه ناوچه سنوورییه‌كان و قه‌ڵغانی مرۆیی درووست بكه‌ن بۆ به‌رگرتن له هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی توركیا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیداره‌كه راشیگه‌یاندووه، توركیا بووه‌ته ئاسته‌نگێكی به‌هێز له به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له سووریادا.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌نقه‌ره به بێ بوونی هیچ پاساوێك هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ئارامی باكووری سووریادا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه خۆیان و ناوچه‌كه له شه‌ڕ و نائارامی دووربخه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها داواشی له حكوومه‌تی رووسیا و سووریا كرد، به روونی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕن.