له نزیك سنووری سووریا بۆردومانی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلا كرا
پێنج گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – دهۆك:
له نزیك ناوچه‌ی سحێلای هاوسنووری سووریا مەفرەزەیهکی په‌كه‌كه لە لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه بۆردومان كرا و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 5 گه‌ریلای په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكیشیان بریندار بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 كه له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له نزیك ئه‌و ناوچه‌یه دهستیكهوتوون، شه‌وان چه‌كدارانی په‌كه‌كه مه‌فره‌زه و بۆسه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له هاتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت به قاچاغ بێنه هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مشه‌و له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كه‌وه بۆردومان كراوون.
په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه له نێوان گوندی پێشابووری مه‌سیحییه‌كان و پردی سحێلا بووه، كه دووری نێوانیان دوو كیلۆمه‌تره.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك له باره‌ی ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌وه زانیاری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به‌و رووداوه هیچ زانیارییه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه.