هه‌سه‌ده: "رێككاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا خه‌نجه‌ردانه له پشتمان"
ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی پێدابووین
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا و لێدوانه‌كانی واشنتن له باره‌ی رێگری نه‌كردن له له‌شكركێشی سوپای توركیا وه‌شاندنی خه‌نجه‌ره له پشتمان.
گوته‌بێژی هه‌سه‌ده، كینۆ جبریل له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الحدث" رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی پێدابووین كه رێگه ناده‌ن توركیا له‌شكركێشی بكاته سه‌ر ناوچه‌كانمان".
گوتیشی: "ئێمه به ته‌واوی پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئالیه‌تی ئه‌منی تایبه‌ت به سنوور بووین و ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرد".
هه‌روه‌ها گوتی: "لێدوانی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا ئێمه‌ی تاساند، ده‌توانم بڵێم ئه‌وه وه‌شاندنی خه‌نجه‌ره له پشتمان".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا هێزه‌كانی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا پاشه‌كشێ پێ بكات.
هاوكات ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن و پێشگیری له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ناكه‌ن.
له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردووه‌وه، توركیا و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتوون "ناوچه‌یه‌كی ئارام" له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به درێژایی سنووره‌كانی توركیا و به قوڵی نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر درووست بكه‌ن.
توركیا ده‌یخواست ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی سنووره‌كانیان بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه و هه‌سه‌ده كه ئه‌نقه‌ره به درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه ده‌یانناسێنێت و به "تیرۆر" وه‌سفیان ده‌كات، له‌و ناوچانه بن.