توركیا ئاسمانی گرێ سپی رەشكرد
شەڕ و پێكدادان بەردەوامە
K24 - گرێ سپی
كەمێك پێش ئێستا سوپای توركیا ھێرشەكانی بۆسەر گرێ سپی و سەرێكانی دەستپێكردەوە و بەھۆی بۆردومان و بۆردومانەكان دوكەڵی رەش ئاسمانی گرێ سپی داپۆشیووە.
پەیامنێری كوردستان24 لە گرێ سپی رایگەیاند: "توركیا ھێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر شەڕڤانانی ھەسەدە لە گرێ سپی دەستپێكردوەتەوە".
ھاوكات پەیامنێرمان لە سەرێكانی گوتی: "لە ناوچە سنوورییەكان شەڕ و پێكدادان لەنێوان شەڕڤانانی ھەسەدە و سوپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن بەردەوامە و 9 چەكداری ئۆپۆزسیۆن كوژراون".
ھ.م