شانەیەكی نھێنی سەر بە توركیا لە سەرێكانی دەستگیر كرا

"ویستویانە رەوشی شارەكە بشێوێنن"

K24 - سەرێكانی

ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) شانەیەكی نھێنی توركیایان لە سەرێكانی دەستگیر كرد و پێنج چەكداری دیكەش لەسەر سنوور لەوكاتەی دەیانویست بێنە ناو خاكی سەرێكانی لەلایەن شەڕڤانانی ھەسەدە كوژران.

پەیامنێری كوردستان24 لە سەرێكانی رایگەیاند: "شەڕڤانانی ھەسەدە لەناو شاری سەرێكانی شانەیەكی نھێنیان دەستگیر كرد كە 15 كەسن و سەر بە سوپای توركیان. بە گوتەی فەرماندەكانی ھەسەدە ویستویانە بارودۆخی ئەمنی سەرێكانی بشێوێنن".

بە گوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "لەلایەكی دیكە شەڕڤانانی ھەسەدە 5 چەكداریان دەستگیر كرد، كە دەیانویست لە سنوور بێنە ناو سەرێكانی ببن".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "سوپای توركیا لە گوندەكانی دەوروبەری سەرێكانی دەیەوێت دەربازی سنووری سەرێكانی ببن، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی ھەسەدە رێگریان لێدەكرێت".