توركیا ھێزێكی زۆر لەسەر سنوورەكان كۆدەكاتەوە

دەیەوێت ھێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان

K24 - رحا

سوپای توركیا ھێزێكی زۆر لە ناوچە سنوورییەكانی باكووری كوردستان كۆدەكاتەوە كە بە نیازە ھێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان.

حەسەن كۆسەن، پەیامنێری كوردستان24 لە ناوچە سنوورییەكانی رحا (ئورفا)ی باكووری كوردستان رایگەیاند: "شەوی رابردوو ھێزێكی زۆری توركیا لە دیلۆكەوە بەرەو ئەلباب ھاتووە، جگە لەو كاروانە ھێزی دیكەی توركیا لەسەر سنوورەكان لە كانی خەزالان تا سەرێ كانی كۆكراوەتەوە".

كۆكردنەوەی ھێزەكانی توركیا لەسەر سنووری باكووری كوردستان لەكاتێكدایە كە پێشتر بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە ھێرش دەكەنە سەر رۆژئاوای كوردستان. دوێنێش كۆشكی سپی ئاشكرای كرد كە ھێزەكانیان لە رۆژئاوای كوردستان دەكشێنەوە و بەمزووانە توركیا ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدات.

ھ.م