ئیلهام ئه‌حمه‌د داوایه‌ك له ئه‌وروپاییه‌كان ده‌كات
ناوچه‌ی دژه فڕین له باكووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات، داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بپچڕێنن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كورد، راشیگه‌یاند، پێویسته ئه‌وروپاییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا سڕ بكه‌ن و باڵیۆزه‌كانیان له ئه‌نقه‌ره بانگ بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات داواشیكرد، ناوچه‌ی دژه فڕین له باكووری سووریا رابگه‌یه‌ندرێت.
هۆشداریشی دا له راكردن و به‌ردانی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دوێنێ فڕۆكه‌كانی توركیا زیندانێكی داعشه‌كانیان بۆردومان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی راكردنیان بۆ بڕه‌خسێت.