له سێ قۆڵه‌وه هێرش كرایه سه‌ر سه‌رێ كانی
هه‌سه‌ده به‌ره‌نگاریان بووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی توركیا له سێ لاوه ده‌ستیان به هێرشكردن بۆ سه‌ر سه‌رێ كانی كردووه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، له میحوه‌ره‌كانی ته‌ل حلف و پیشه‌سازی، دێرباسییه و رێگه‌ی سه‌ره‌كیی حه‌سه‌كه - سه‌رێ كانییه‌وه هێرشه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به توندی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، بۆردوومانی چڕی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده ده‌كرێت و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.