توركیا گرێ سپی و سه‌رێ كانی گه‌مارۆ ده‌دات
ده‌ستیان به‌سه‌ر 3 گونددا گرتووه

K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانیان گه‌مارۆ دا.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌نادۆڵ بڵاوی كرده‌وه، میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ر 3 گوندی ده‌وروبه‌ری گرێ سپی و سه‌رێ كانیدا گرتووه.
ئاژانسه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای توركیا به‌رده‌وامه.
باسی له‌وه‌ش كردووه، تا ئێستا 5 گوندی ناوچه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.