هه‌سه‌ده: به‌رپه‌رچی هێرشێكی سوپای توركیامان دایه‌وه
3 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی تێكشكێنراون و 22 چه‌كداری میلیشیاكانیش كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، له گرێسپی به‌رپه‌رچی هێرشێكی سوپای توركیایان داوه‌ته‌وه، كه ویستوویانه سنووره‌كه به‌ره‌و باكووری سووریا ببه‌زێنن.
ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه، له كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه، سێ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی توركیا تێكشكێنراون و 22 چه‌كداری میشلیاكانیش كوژراون.