ئیتاڵیا له دژی هێرشی توركیا بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له رۆما ده‌كات
هیندستانیش توركیا به تێكدانی سه‌قامگیریی تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ناڕه‌زایی له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، ئیتاڵیا بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ناڕه‌زایی خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌نقه‌ره.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هیندستانیش توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا، ده‌بێته هۆی گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تێك ده‌دات.
رۆژی چوارشه‌ممه، 9/10/2019، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شی ناوناوه "كانیی ئاشتی".
ئ. م