هه‌سه‌ده: له ئه‌گه‌ری هێرشی توركیا كاره‌ساتی مرۆیی له‌سه‌ر سنوور رووده‌دات
توركیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی كۆكردووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، سنووری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر لێواری كاره‌ساتێكی مرۆییه و توركیا هێزێكی زۆری سه‌ربازی كۆكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9/10/2019، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی ئێف16 بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات.