به‌ ڤیدیۆ.. كۆكردنه‌وه‌ی میلیشیان بۆ هێرشی سه‌ر رۆژئاوا ببینه

هه‌زاران چه‌كداری میلیشیاكان به‌ڕێوه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

شه‌وی رابردوو، سوپای توركیا، هه‌زاران چه‌كداری میلیشیاكان و تانك و تۆپی به‌ره‌و سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان گواسته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ستیان به‌ ئۆپراسیۆن له‌ دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) كردووه‌.

رۆژی 9ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی، كاتژمێر (04:00)ی ئێواره‌ به‌ تویتێك له‌ تویته‌ره‌وه‌ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دژی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان به‌ بۆردومانی شاره‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد.‌