رووسیا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌نێوان كورد و سووریا ئاماده‌یی ده‌ربڕی
مۆسكۆ: ئاماده‌ین بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك
K24 - هه‌ولێر:
مۆسكۆ ئاماده‌یی خۆی بۆ ئاسانكاری ده‌ستپێكردنی دانوستان له نێوان حكوومه‌تی سووریا و كورد خسته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئاشتی و سه‌قامگیری له‌و به‌شه‌ی كه سه‌روه‌ری خاكی سووریایه نایه‌ته‌دی، مه‌گه‌ر به ئه‌نجامدانی گفتوگۆی باش و ئه‌رێنی بێت و لایه‌نه‌كان رێز له یه‌كدی بگرن، به‌تایبه‌تیش حكوومه‌تی سووریا و كورد".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، مۆسكۆ گومانی له‌وه‌دا نییه كه پێویسته به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه و زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌ش بدرێته توركیا و ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه له هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستان و دڵنیا بكرێته‌وه.
پێشتر فه‌یسه‌ڵ میقداد، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی سووریا رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی ئاماده‌نین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان بكه‌ن و به "خیانه‌تكاریش وه‌سفی كردن" به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان رێككه‌وتبوون.
سه‌رچاوه: ئینته‌رفاكس
ئ. م