زیاتر لە 60 منداڵی چەكدارانی داعش لە عێراقەوە رەوانەی ئۆزبەکستان دەكرێنەوە
چەكدارەكان بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراون
K24 - ھەولێر
64 منداڵی چەکدارانی داعش لە عێراقەوە رەوانەی ئۆزبەکستان کرانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان رایگەیاند، 64 منداڵی چەکدارانی داعشیان لە دەستەڵاتدارانی عێراق وەرگرتووەتەوە، کە ئێستا باوانیان بەهۆی پەیوەندییان بە رێکخراوی داعشەوە، بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراون.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، تەمەنی منداڵەکان، لە نێوان 3 بۆ 14 ساڵ دەبێت، بە هەوڵی رێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، گەیەنراونەتەوە ئۆزبەکستان.