لە هەولێر دژی هێرشی تورکیا و میلیشیاکانی بۆ رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانە
داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن
K24 – ههولێر:
دژی هێرشی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سووریای سەر بە تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، خۆپیشاندانێک لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندەران داوا دەکەن، هێرشەکان بوەستێنرێت و نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت چونکە کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان جەنگی دژ بە داعشیان کردووە و ناکرێت جارێکی دیکە لە خاکی خۆیان ئاوارەبن.
بەگوێرەی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 100 هەزارکەس لە رۆژئاوای کوردستان بەهۆی جەنگ و بۆردومانەکان ئاوارەبوون و ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنیش لە ماوەی چوار رۆژی ئۆپەراسیۆنەکان گیانیان لەدەستداوە.
H.J