میسر: به‌رگریكردنی كورد له هێرشه‌كانی توركیا مافێكی ره‌وایه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر و شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی مه‌ترسییه‌كانی ھێرشی توركیا تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سامح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ته‌ئیكدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌كات و گوتوویه‌تی، به‌رگریكردن دژی هێرشی توركیا مافێكی ره‌وایه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/10/2019 پێش كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره، شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی بینیووه و له دوا ره‌وشی مه‌یدانی ئاگاداركراوه‌ته‌وه.
له‌كاتی پێشوازیكردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی كه پێكهاتبوون له ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار و ریاز درار، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و سیهانۆك دیبۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا گفتوگۆیان كردووه.

ئه‌حمه‌د حافز، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه گووتی: "ئه‌ندامانی شانده‌كه زانیاری‌یان له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كانی ره‌وشی ناوچه‌كه داوه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ندین كاریگه‌ریی مه‌ترسیداری په‌یوه‌ست به‌و لهشكركێشییهیان روونكردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئاواره‌بوونی به كۆمه‌ڵ و خراپتربوونی ره‌وشی مرۆیی و دانانی كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی داعش له سووریا و ناوچه‌كه‌دا".