كورد چۆن یارمه‌تی هاوپه‌یمانان و سه‌رخستنی ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی داوه؟
كورد له جه‌نگی جیهانیی دووه‌میش هاوكاری كردوون
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رووبه‌ڕووی ره‌خنه و گاڵته‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند، كه كورد له جه‌نگی جیهانیی دووه‌م و ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندی هاوكاری هاوپه‌یمانانی نه‌كردووه.
عه‌قیل ئاوان، ئه‌كادیمیستی به‌ریتانیا له كۆلێژی رۆیال هۆڵوای زانكۆی له‌نده‌ن رایده‌گه‌یه‌نێت، كورد نه‌ك هه‌ر ته‌نها هاوكاریی هاوپه‌یمانانیان كردووه له‌و سه‌رده‌مه، به‌ڵكو به ناڕاسته‌وخۆش به‌شدارییان له سه‌رخستنی ئۆپه‌راسیۆنی دابه‌زینی نۆرماندی كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، كورد رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بوو له‌وه‌ی به‌ریتانیا بتوانێت عێراق له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا بهێڵێته‌وه و نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی هاوپه‌یمانی نازییه‌كان.
ئه‌و ئه‌كادیمیسته باس له‌وه ده‌كات، سه‌ره‌ڕای سه‌ربه‌خۆیی عێراق، به‌ریتانیا پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی كردبوو، به‌تایبه‌تیش له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانیه و نوێنه‌رانی پێكهاته و كه‌مینه‌كان له‌وێ هه‌بوون، به‌تایبه‌تیش كورد و ئێزدییه‌كان.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی عه‌قیل ئاوان، كورد 25%ی هێزه چه‌كداره‌كانی بنكهكهی پێكهێناوه.
وه‌ك باسی ده‌كات، دوای كوده‌تایی سه‌ربازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌شید عالی گه‌یلانی نزیك له ئه‌ڵمانیای نازی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ریتانیا له ساڵی 1941 ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی كرد و له به‌سره‌وه ده‌ستیپێكرد، له هه‌مان كاتدا، بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی حه‌بانیه گه‌مارۆ درابوو، به‌ڵام نه‌كه‌وته ده‌ست كوده‌تاچییه‌كان و له بری ئه‌وه‌ش پیشڕه‌وی كرد و توانی بهرگریییهكی ته‌واو بكات، له ئاكامیشدا حكوومه‌ته‌كه به به‌شدارییه‌كی كارای كورد كه‌وت و هاته‌وه ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ریتانییه‌كان.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی نۆرماندیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رچی كه‌ناراوه‌كانی عێراق لێیه‌وه دووره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن نه‌وت بووه و كورد له گێڕانه‌وه‌ی بۆ ژێر ده‌ستی به‌ریتانییه‌كان به‌شداریكردووه، كه‌واته ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی نۆرماندی له ساڵی 1944 سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر سووته‌مه‌نی پێویستیان بۆ كه‌شتی و فڕۆكه‌كان ده‌ست نه‌كه‌وتبا.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م