ئاواره‌كان په‌ناده‌به‌نه به‌ر بنكه‌یه‌كی كۆنی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له كۆبانێ
به‌هۆی هێرش و په‌لامار و تۆپبارانی هه‌ڕه‌مه‌كی
K24 - هه‌ولێر:
كوردانی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له كۆبانێ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له بۆردومانه‌كان بپارێزن.
بنكه سه‌ربازییه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی "خه‌راب عه‌شك"ی سه‌ر به كۆبانێ و ئاواره‌كان داوا ده‌كه‌ن پارێزگاری له منداڵه‌كانیان بكرێت له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر رۆژئاوا.
به‌هۆی هێرش و پهلامارهكانیش، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خێزان له كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری ئاواره‌بوونه و ئێستا بنكه‌یه‌كی كۆنی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیان كردووه‌ته په‌ناگه.
ئێستا ره‌وشی ئاواره‌كان له خراپیدایه و به‌بێ پێداویستییه سهرهكییانی ژیانن و پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه.
یه‌كێك له ئاواره‌كان، به‌ناوی كلیندا ئه‌حمه‌د، باس له‌وه ده‌كات سێ رۆژه له‌وێنه و له گوندی عه‌لی شیاری سنووری هه‌ڵاتوون و له ترسی تۆپبارانی هه‌ڕه‌می و ترسی گیانی خۆیان په‌نایان بردووه‌ته به‌ر بنكه‌كه، كه پێشتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌وێ بوونه و ئێستا كشاونه‌ته‌وه.
ئ. م