ئه‌مینداری كۆمكاری عه‌ره‌بی: توركیا هه‌وڵی پاكتاوی نه‌ژادی كورد ده‌دات
"توركیا هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه كوردییه‌كانی سووریا ده‌دات"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌میندانی گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستی توندی خۆی به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و داوای له توركیا كرد، هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بوه‌ستێنێت، هۆشداریشیداة توركیا ده‌یه‌وێت پاكتاوی نه‌ژادی كورد بكات و دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت.
ئه‌بولغه‌یت له گوتاره‌كه‌یدا له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌مڕۆی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه له قاهیره تایبه‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند، "مه‌ترسی سڕینه‌وه‌ی كورد له سووریا له‌لایه‌ن توركیاوه هاتووه‌ته ئاراوه"، داواشی له ئه‌قه‌ره كرد، هێرشه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت.
هه‌روه‌ك ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵوێستی به‌رپرسیارانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا كرد و گوتی: "ئه‌و هێرشه‌ی توركیا كاره‌ساتی زۆری بۆ ناوچه‌كه به‌دواوه ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌شه بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد و نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ران له شوێنی ئه‌وان و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوی نوێی تیرۆریستی، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات، كه له‌لایه‌ن توركیاوه كراوه‌نه‌ته ئامانج، كه 7 گرتووخانه‌ی گه‌وره‌ی لێیه و هه‌زاران چه‌كداری زیندانیكراوی داعش له‌و گرتووخانانه‌دا هه‌ن".
ئه‌بولغه‌یت هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، كه "12 هه‌زار چه‌كداری داعش له گرتووخانه‌كانی باكووری سووریا‌ن" و به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی دۆخه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی توركیا.
ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی دووپاتیكرده‌وه، "ده‌بێت توركیا هێزه‌كانی له ناو خاكی سووریا بكشێنێته‌وه" و هێرشه‌كه‌ی توركیای به "ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی" وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا داگیركردنی خاكی ده‌وڵه‌تێك و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته".
پوخته‌ی هه‌ڵوێستی وه‌زیرانی عه‌ره‌بی:
سامح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر: "توركیا چه‌ند گروپێكی له‌باوه‌ش گرتووه كه په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌یه، له‌كاتێكدا هه‌وڵ ده‌دات پاساو بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی بهێنێته‌وه".
شوكری گوتیشی: به‌رپرسیارێتی وه‌ستاندنی هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا و ناچاركردنی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناو خاكی سووریا، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ختی كرده‌وه، وه‌ستاندنی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا مه‌رجی سه‌ره‌كی ده‌ستپێكردنی ئه‌و دانوستانه‌یه كه به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه: به‌رپرسیارێتی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گروپه تیرۆریستییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوه چه‌كداره‌كان بۆ سووریا، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی توركیا.
عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری ده‌ره‌وه: ده‌ستدرێژی توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌ری سووریا به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوای ده‌ستبه‌جێی وه‌ستاندنی ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین.
ئه‌نوه‌ر قه‌رقاش، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه: "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و داوا له توركیا ده‌كه‌ین هێزه‌كانی له‌و وڵاته بباته ده‌ره‌وه".
قه‌رقاش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر سووریا رێگه به تیرۆریستان ده‌دات، دووباره ریزه‌كانیان رێكبخه‌نه‌وه" و دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دۆخه‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی سووریا بكات".
ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن: "ئوردن هه‌ر دوژمنكارییه‌ك بۆ سه‌ر سووریا ره‌ت ده‌كاته‌وه و داواش له ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌جێ هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی بوه‌ستێنێت".
خالد ئال خه‌لیفه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین: "به‌رگریكردن له گه‌لی سووریا ئه‌ركی ئێمه‌یه و ده‌بێت رۆڵی خۆمان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بگێڕین".
ئیسماعیل وه‌له‌د ئه‌لشێخ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی موریتانیا: "موریتانیا له‌گه‌ڵ گه‌لی سووریایه و داوای پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی سووریا ده‌كات".
H.B