سەرۆك بارزانی له‌ ره‌وشی گەلی كورد لە سووریا نیگه‌رانه‌

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی غەددی سووریا دەكات

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی شەممە 12ـی 10ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ ئەحمەد عاسی ئەلجەربا سەرۆكی تەیاری غەددی سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی سووریا و دواپێشهاتەكانی ڕۆژئاوای كوردستان تاووتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا و ئاوارەبوونی خەڵك و كارەسات و نەهامەتیی زیاتر بۆ گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.‎