نوێترین لێدوانی ترەمپ لەبارەی هێرشەکانی تورکیا
ترەمپ باس لە رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر و هەڵوێستی لەبارەی جەنگی سووریا دەکات
K24 – ههولێر:
لە نوێترین لێدوانی لەبارەی سووریا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا لە گوتارێکی جەماوەری لە واشنتن گووتی، دۆخی سووریا هاوشێوەی دۆخی کوردەکانە لە عێراق کاتێک لەگەڵ عێراق کەوتنە جەنگەوە.
ترەمپ دەشڵێت: "ئێمە لێگەڕاین کوردەکان لە عێراق خۆیان بجەنگن، ئەوان جەنگێکی کەمیان کرد و دواتر کشانەوە. بەمەش ئێمە بڕیارێکی باشماندا کە لایەنگریمان لەو جەنگەدا نەکرد".
روونیشکردەوە، ئێستاش لە سووریا هەمان دۆخە، کوردەکان بە درێژای 30 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دەکشێنەوە و ئەمەش شتێکی باشە. ئێمە لەوێ نابین بۆ پاراستنی سنوورەکان تاکو 50 ساڵی دیکە، لە کاتێکدا ئێمە ناتوانین سنووری خۆمان لێرە (لە ئەمەریکا) بپارێزین.
ئەو کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ باسی دەکات لە پاش ئەوە هات، چەند سەرکردەیەکی لایەنێکی سیاسی کوردستان هاوکاری هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبیان کرد بێنەوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان و پاشەکەشەیان بە هێزەکانیان کرد، بەهۆیەوە سەنگەرەکانی بەرگری هەڵگیرا.
H.J