وەزارەتی پێشمەرگە كێشە ھەڵواسراوەكان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێ دەكات

شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا دەكات

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراق و وەزارەتی بەرگری عێراق كێشە ھەڵواسراوەكان تاوتوێ دەكەن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند: "بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی تایبەت بەپێشمەرگە، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی وەزیری پێشمەرگە بگاتە بەغدا، شاندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە لەو سەردانەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەت و وەزارەتی بەرگری عیراق کۆدەبێتەوە".

ھ.م