دەیان خێزانی داعش لە زیندان هەڵاتن
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هۆشداریی دەداتە جیهان
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیا دەیان خێزانی داعش لە کامپی عین عیسا رایانکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هۆشداریی دەدات، دۆخەکە مەترسیدارە و نزیکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
پەیامێنری کوردستان24 ئاشکرایکردووە، فڕۆکەکانی تورکیا کامپی عەین عیسایان بۆردومان کردووە و هەوڵدەدەن رێگای نێوان شارەکان ببڕێت.
سەرەڕای نیگەرانییەکان، هیچ ئاماژەیەک لەسەر ئاستی نێودوڵەتی بۆ وەستانی جەنگ لە رۆژئاوای کوردستان نییە و تا دێتیش ژمارەی ئاوارە و قوربانیان زیاتر دەکات.
H.J