ترەمپ: زۆر زیرەکانە بوو لە جەنگی سووریا تێوەنەگلاین

ترەمپ: زۆر زیرەکانە بوو لە جەنگی سووریا تێوەنەگلاین

K24 – هه‌ولێر:

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، کارێكی زیرەکانەیە کە لە جەنگی سەر سنووری سووریا تێوە نەگلێین.

ترەمپ نووسیویەتی، ئەوانەی ئێمەیان هێنایە ناو جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێت ئێمە هەر جەنگ بکەی. ئەوان نازانن کە بڕیارێکی چەند هەڵەیان داوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی ئەمەریکا بە تەواوی لە سووریا دەکشێنێەوە و بە زووترین کاتیش ئەو کارە دەکەن.

H.J