ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی یەکجاریی دا

ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی یەکجاریی لە رۆژئاوای کوردستاندا

K24 – هه‌ولێر:

مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، ئەمەریکا ئامادەکاریی دەکات تاکو ئەو هەزار سەربازەی لە باکووری سووریا ماون بیانکشێنێتەوە.

وەزیری بەرگری راشیگەیاند، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی ئەمەریکا بە سەلامەترین و خێراترین رێگا سووریا بەم نزیکانە جێدەهێڵن.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانی ئەمەریکا لە ناو جەنگی نێوان هەسەدە و سوپای تورکیان و بڕیاریانداوە بکشێنەوە.

کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەوان پەیوەندییان بە جەنگی نێوان کورد و تورکیاوە نییە و سەربازەکانیان دەکشێننەوە.

H.J