گوله‌بارانكردنی مه‌ده‌نییه‌كان به ده‌ستی میلیشیاكان ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه
دوێنێ 9 هاووڵاتی مه‌ده‌نییان گوله‌باران كرد
K24 – هه‌ولێر:
میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا، دوێنێ 9 هاووڵاتی مه‌ده‌نییان گوله‌باران كرد. دیمه‌ن و گرته‌ی ڤیدیۆیی گوله‌بارانكردنه‌كه له ئاستی جیهانی به بایه‌خه‌وه رووماڵ كرا.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌و 9 هاووڵاتییه كه‌وتبوونه بۆسه‌یه‌كی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا و به چه‌كی ئۆتۆماتیكی گوله‌باران كراوون.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه دوای ئه‌وه هات، كه میلیشیاكان دزه‌یان كردبوو و رێگه باشووری گرێ سپی و حه‌سه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داخستبوو.
هێڤرین خه‌له‌ف، ئه‌مینداری گشتیی حزبی سووریای ئاینده یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه بوو، كه به ده‌ستی میلیشیاكان گوله‌باران كرابوو.
موتلو سیڤرئۆغل، شاره‌زای كاروباری كورد له واشنتن له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، كوژرانی هێڤرین زیانێكی گه‌وره بوو.
گوتیشی: هێڤرین به‌هره‌یه‌كی دیپلۆماسی هه‌بوو، هه‌میشه به‌شداری له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ شانده ئه‌مه‌ریكی و فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كرد.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆییه‌كه به بایه‌خه‌وه بڵاوكرایه‌وه و به‌كارهێنه‌ران وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه‌یه، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان ده‌ربڕیوه.
هاوكات میلیشیاكان دیمه‌نی گوله‌بارانكردنی سێ گه‌نجی دیكه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه دوای ده‌ستگیركردنیان گوله‌بارانیان ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه‌وتووه‌ته نێوان به‌رداشی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و سندانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان.
رێدور خه‌لیل، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له یه‌ك كاتدا شه‌ڕی به‌رگری دژی سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن و هاوكات رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن.

الصور الأولية للإعدامات التي نفذتها القوات المدعومة من #تركيا شمال شرق #سوريا pic.twitter.com/IaMbVRC7ZX
— الحدث (@AlHadath) October 12, 2019