ئه‌ردۆغان: ده‌ستمان به‌سه‌ر گرێ سپی‌دا گرتووه
كوبانێ گه‌مارۆ دراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، ده‌ستیان به‌سه‌ر گرێ سپی‌دا گرتووه و كوبانێیان گه‌مارۆ داوه.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی توانیویانه ده‌ستبگرن به‌سه‌ر سه‌رێ كانی و چوار گوندی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ریدا.
گوتیشی: له ئاكامی بۆردومانی ئه‌واندا 18 هاووڵاتیمان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 147 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
گوتیشی: توانیومانه 490 تیرۆریست له‌كاربخه‌ین، كه 440یان كوژراون و 26یان بریندارن و 24یان به دیل گیراوون.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه رێگه ناده‌ین ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی له باكووری سووریا درووست ببێت.
باسی له‌وه‌شكرد، سوپاكه‌ی توانیویه‌تی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر رووبه‌ری 109 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا.