رۆژنامه‌وانێكی ئۆكرانی له رۆژئاوای كوردستان كوژرا
به‌ر بۆردومانی چه‌كدارانی میلیشیاكان كه‌وتووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌وانێكی ئۆكرانی، كه بۆ رووماڵكردنی ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا) چووه‌ته ناوچه‌كه، به‌ر بۆردومانی چه‌كدارانی میلیشیاكانی ئۆپۆزیسیۆن كه‌وت و كوژرا.
تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ئۆكرانییه ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نها باس له‌وه ده‌كرێت كه ئۆكرانیه و بۆ رووماڵی ره‌وشی ناوچه‌كه هاتووه.
هه‌ر له‌و بۆردومانه‌دا، رۆژنامه‌وانێكی دیكه‌ش به‌ناوی (سه‌عد ئه‌حمه‌د) گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، له بۆردومانه‌كه‌دا، كه كاروانێك كراوه‌ته ئامانج، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییش گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوونه.
ئ. م