سوپای حكوومه‌تی سووریا ده‌چێته كۆبانێ
هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێكده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
بریاره سوپای حكوومه‌تی ناوه‌ندی سووریا، بگه‌ڕێنه‌وه و ناو كۆبانێ و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له ئاماده‌كاریدان.
ره‌دوان بێزار، په‌یامنێری كوردستان 24 له رۆژئاوا رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شاهین، جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی فورات ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند، سوپای حكوومه‌تی سووریا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات بچێته ناو كۆبانێ.
ئ. م