ئه‌وروپا هه‌ڵوێستی نوێ ده‌نوێنێ
فه‌ڕه‌نسا هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه و داوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ژان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پێیوایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/10/2019 له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا، سه‌ركۆنه‌ی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "پێویسته وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا سه‌ركۆنه بكه‌ن. داوا ده‌كه‌ین ئابڵۆقه بخه‌نه سه‌ر هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ ئه‌نقه‌ره، داوا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كه‌ین كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجام بدرێت".
له‌كاتی گه‌یشتنی به لۆكسه‌مبۆرگ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌وروپیه‌كانی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه بكات، لۆدریان گووتی: "ئه‌م هێرشه‌ی توركیا ده‌بێته هۆی مه‌ترسی و خوڵقاندنی كاره‌ساتی مرۆیی".
هه‌روه‌ها گووتی: "فه‌ره‌نسا پێشبینی ده‌كات له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بگه‌ینه ئه‌نجامێك داوای كۆتاییهێنان به هێرشه‌كه بكرێت و هه‌ڵوێستێكی توند له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی چه‌ك له ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌نقه‌ره بنوێنرێت، هه‌روه‌ها داوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له ئه‌مه‌ریكا بكرێت".
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كانی بۆ خێرا راگرتنی هێرشه‌كه‌ی توركیا چڕده‌كاته‌وه".