سوپای سووریا بەرەو سنووری تورکیا کەوتەڕێ

سوپای سووریا بەرەو سنووری تورکیا کەوتەڕێ

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی فرانس  پرێس AFP بڵاویکردەوە، سوپای سووریا بەرەو سنووری تورکیا کەوتووەتەڕێ ئەمەش دوای ئەوەی هەسەدە و حکوومەتی سووریا رێککەوتنێکی سەرەتاییان ئەنجام داوە.

فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، کاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای سووریا بە ئاڵای رژێمەوە چوونەتە تەلتەمر و نزیکن لە شارۆچکەی سەرێ کانی.

هەسەدە و رژێمی سووریا بۆ گەڕانەوەی سوپای سووریا رێککەوتنیان کردووە و بەگوێرەی رێککەوتنەکە، سوپای سووریا دەچێتەوە سنوورەکان و بەو شوێنانەشی کە سوپای تورکیای لێیە.

H.J