توركیا ھێز و تانكی زیاتر رەوانە دەكات
پەیامنێری كوردستان24: لە شەوی رابردووەوە چەند كاروانێكی دیكە رەوانە كراوە
K24 - نسێبین
سوپای توركیا ھێز وتانكی زیاتر رەوانەی سەر سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و حكوومەتی سووریاش سوپا دەنێرێتە ناوچەكانی سنووری ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە.
حەسەن كۆسەن، پەیامنێری كوردستان24 لە نسێبینی باكووری كوردستان رایگەیاند: "سوپای توركیا لە ناوەچەكانی جزیر و سلۆپی كاروانێكی دیكەی تانك و زرێپۆشی رەوانەی سەر سنوورەكان كرد".
گوتیشی: "شەوی رابردووش سوپای توركیا سێ كاروانی دیكەی تانك و زرێپۆشی رەوانەی سنوورەكان كرد".
ئەمە لەكاتێكدایە ھەسەدە و حكوومەتی سووریا گەیشتوونەتە رێككەوتن و بەگوێرەی زانیارییەكان سوپای سووریا لە چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی سووریا بڵاوەی پێكراوە.
ھ.م