ئاڵای سووریا لەسەر باڵەخانەكانی تل تمر ھەڵكرا
سوپای سووریا گەیشتە ناو تل تمر
K24 - تل تمر
ئەكرەم ساڵح، پەیامنێری كوردستان24 لە شارۆچكەی تل تمری سە بە پارێزگای حەسەكە رایگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەكانی سەر بە سوپای سووریا گەیشتنە ناو تل تمر و ئاڵایان لەسەر بارەگا و باڵەخانەكانی شارۆچكەكە ھەڵكرد".
سەربازێكی سووریا لە تل تمر بە كوردستان24ی گوت: "جگە لە سوپای سووریا نابێت ھیچ ھێزێكی دیكە لەناو خاكی سووریا بمێنێتەوە، ئێمە ھاتووین ھەموو سنوورەكان بپارێزین".
پەیامنێری كوردستان24 گوتیشی: "تائێستا ھیچ رووبەڕوو بوونەوەیەك لەنێوان سوپای سووریا و توركیا رووینەداوە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ رێككەوتنی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حكوومەتی سووریا راگەیەندرا.
ھ.م



