وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ: ده‌بێت ئه‌وروپا به ئه‌ردۆغان بڵێت راوه‌سته
سه‌دان داعش هه‌ڵاتوون و به‌ره‌و ئه‌وروپا كه‌وتوونه‌ته رێگا""
K24 - هه‌ولێر:
جان ئه‌سیلبۆرن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ پێش وڵاته‌كه‌ی وه‌زیرانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: "زۆر قورسه له‌لای له هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و ئامانجه‌كانی تێبگات كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ داوای له ئه‌وروپا كرد سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه بكه‌ن و به توركیا بڵێن راوه‌سته و ناكرێت ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/10/2019، پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی رووده‌دات تێگه‌یشتن لێی قورسه، توركیا ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت ئه‌و ناوچه‌یه له‌و كه‌سانه پاكبكه‌ینه‌وه كه به "تیرۆریست" ناویان ده‌بات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له ماوه‌ی رابردوودا هیچ هێرشێك له سووریاوه نه‌كراوه‌ته سه‌ر توركیا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی توركیاوه زیاتر له 130 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و ناچاركراون به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه دوژمنكارانه‌وه رابكه‌ن، خه‌ڵك كوژراون و تاوانی جه‌نگ روویداوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، رێككه‌وتنی نێوان هێزه كوردییه‌كان و رژێمی سووریا، واتای ئه‌وه‌یه توركیا له رووی سه‌ربازییه‌وه به‌ره‌و رووی سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی سووریا ده‌بێته‌وه".
وه‌زیره‌كه‌ی لۆكسه‌مبۆرگ ئاماژه‌ی به ماده‌ی 5 له په‌یماننامه‌ی هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ده‌كات و ده‌ڵێت: "له‌و ماده‌یه‌دا نووسراوه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ناتۆ رووبه‌ڕووی هێرش بووه‌وه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام یارمه‌تی بده‌ن"، ئێستا ده‌پرسم وا ته‌ماشای بكه‌ن سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر توركیا، ئه‌وكاته به‌گوێره‌ی ئه‌و ماده‌یه چی رووی ده‌دا؟".
جان ئه‌سیلبۆرن ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی درووستكراوه خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بوون و ئه‌ندامانی داعش هه‌ڵاتوون كه له‌و ناوچانه‌دا له گرتووخانه‌كاندا بوون، پێویسته سه‌ركۆنه بكرێن، سه‌دان له‌و داعشه هه‌ڵاتووانه‌ش به‌ره‌و ئه‌وروپا كه‌وتوونه‌ته رێگا".