گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری خه‌ڵكی عێراقیان هه‌راسان كردووه
چارەكی عێراقییەكان ھەژارن
K24 – هه‌ولێر:
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، تێكڕای ناوه‌ندی ھەژاری لە شارەكانی عێراق لەماوەی ئەمساڵدا گەیشتووەتە %22.5، واتە چارەكی عێراقییەكان ھەژارن و هاوكات تێكڕای بێكاری چه‌ند هێنده‌ی ساڵانی رابردوو زیادی كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی شەفافیه‌تی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی 2018، عێراق لە پلەی 168 ـەمیندا دێ.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لیژنەی نەزاھەی عێراق لە ماوەی رابردوودا ئاماژەی بەوەداوە كە زیاتر لە 5 ھەزار گرێبەستی وەھمی ھەن لە پرۆژەكانی بیناسازی و ژێرخانی بنەڕەتی كە بەبەھای 228 ملیار دۆلار پاره‌یان تێدا به هه‌ده‌ر دراوه و كۆی گشتیی ئه‌و پاره‌یه‌ی مه‌زنده ده‌كرێت به هه‌ده‌ر درابێت 450 ملیار دۆلاره.
شارەزایان دەڵێن ، بێ ئاو و كارەبایی و خراپبوونی كوالێتی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و رێگاوبان و ژێرخانی بنەڕەتی وڵات، ھەموو ئەمانە لە كاتێكدایە بوونیان ھەیە، كە عێراق مانگانە داھاتێكی نەوتی بە سەدان ملیۆن دۆلار دەستدەكەوێت.