"میلان یاریزانه توركه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت"
به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان میلان یاریزانه توركه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئه‌یسی میلان بڕیاریداوه هاكان چالانهۆغڵۆی هێرشبه‌ره توركه‌كه‌ی بفرۆشێت به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی میلان زۆر نیگه‌ران و توڕه‌یه له هاكان چالانهۆغڵۆ به‌هۆی ئه‌و سڵاوه سه‌ربازییه‌ی بۆ پشتگێریكردن له هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كردوویه‌تی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه یانه‌ی میلان زانیاری پێگه‌یشتووه كه ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن فیفاوه به‌هۆی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سڕكردنی له‌سه‌ره، بۆیه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه سڕ بكرێت بیفرۆشێت.
هاكان چالانهۆغڵۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیایه، له هاوینی 2017 له یانه‌ی لیڤه‌ركووزنه‌وه به به‌های 21 ملیۆن یۆرۆ روویكرده میلان، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵییه‌كه له كۆی 98 یاری 13 گۆڵ و 24 ئاسیستی كردووه.