عێراق رێوشوێنی توندی ئەمنی لە سنووری سووریا دەگرێتەبەر
چەند فەرماندەییەكی سوپای عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق رایدەگەیەنێت، بەغدا لە ناوچە سنوورییەكانی سووریا رێوشوێنی ئەمنی دەگرێتەبەر.
تەحسین خەفاجی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لە رێگەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە، سەرجەم فەرمادەییەکانی نەینەوا، جزیرە ئەنبار و هێزەکانی پاسەوانی سنوور خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی و چەندین ئامێر و تاوەری چاودێری لە سنوورەکان زیادکراون، ئاماژەی بە هەماهەنگیش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدەش کرد.
خەفاجی گوتیشی، هێزە ئەمنییەکان تۆمارێکی ناوی داواکراوانی هەیە و هەر چەکدارێکی داعش خۆی بخزێنێتە نێو ئاوارەکان، دەناسرێتەوە و دەستگیر دەکرێت.
پێشتر بە بڕیاری فەرماندەیی گشتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا داخراون.
ھ.م