ڤیدیۆ.. ژیان له كوبانێ
هاووڵاتیان روویان له كاره‌كانیان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی هێرشی ئاسمانی توركیا و بۆردومانی فڕۆكه و تۆپبارانی تۆپخانه‌كان، هاووڵاتیان له كوبانێ ژیانی ئاسایی رۆژانه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و چوونه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان و ژیان تا راده‌یه‌كی زۆر به ئاسایی ده‌گوزه‌رێنن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به چڕی ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی سه‌رێ كانی كردووه.
هاوكات شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) له دژه هێرشێكی پێچه‌وانه‌دا توانیان سێ ناوچه و گوندێكی ده‌وروبه‌ری سه‌رێ كانی له ژێر ده‌ستی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ربهێنن.