دەزگای خێرخوازی بارزانی كاروانێكی ھاوكاریی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات
"یەكەم کاروانی ھاوکاریی كە 30 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگرە، خواردن و خواردنەوەو پێداویستی پزیشکی لەخۆدەگرێت"
K24 - زاخۆ
دەزگای خێرخوازی بارزانی وەکو یەکەم رێکخراوی مرۆیی ناوخۆ، کاروانێکی ھاوکاریی و فریاگوزاری خێرای گەیاندە خاڵی سنووری فیشخابوور لەو رێگەیەوە ھاوكارییەكە دەگەیەنێتە ئاوارە و لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان.
موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "یەكەم کاروانی ھاوکاریی كە 30 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگرە، خواردن و خواردنەوەو پێداویستی پزیشکی لەخۆدەگرێت، بۆ ئاوارەکان و نەخۆشخانەکانی حەسەکەی رەوانە دەكەین".
گوتیشی: "ئەمە دوا کاروانی ھاوکاری نابێت و وەکو دەزگای خێرخوازی بارزانی، خۆمان بە خاوەنی تەواوی خەڵکی کوردستان دەزانین لە ھەر شوێنێك بن".
.jpg)





