کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 700 چی گوت؟

کریستیانۆ رۆناڵدۆ: سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم هاوکاریی منیان کردووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە یاریی نێوان پۆرتوگاڵ و ئۆکراینا گۆڵی ژمارە 700ی کاروانی وەرزشی خۆی تۆمارکرد، سووپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە هاوکارییان کردووە لە تۆمارکردنی ئەم ژمارەیە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئۆکراینا کە دۆن تاکە گۆڵەکەی پۆرتوگاڵی لە یارییەکە تۆمارکرد، گوتی 'تۆمارکردنی گۆڵی ژمارە 700ی کاروانی وەرزشی خۆم لە کاتێکی خۆشی ژیانی وەرزشی خۆم تۆمارکرد، بەڵام بەداخەوە لەم یارییە نەمانتوانی ببەینەوە و دۆڕاین، شانازیی بە توانای یاریزانانی هەڵبژاردەکەم دەکەم پێموایە لە یارییەکە هەموو توانایەکی خۆیان خستە گەڕ'.
هەروەها هێرشبەرەکەی پۆرتوگاڵ کە گۆڵی ژمارە 95ی بە درێسی هەڵبژاردەکەی کرد، گوتی 'تۆمارکردنی ئەم ژمارە گۆڵە شتێکی وا ئاسان نییە بۆ هەر یاریزانێک بۆیە دەمەوێت سوپاسی یاریزانەکانی هاوڕێم و راهێنەرەکەم بکەم، سووپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هاوکاریی کریستیانۆ رۆناڵدۆیان کرد بۆ بەدەستهێنانی ئەم ژمارەیە، بەڵام وەکو گوتم ناتوانم چێژ لەم ریکۆردە وەربگرم بەهۆی ئەوەی نەمانتوانی لە یارییەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنین و شکستمان هێنا، لە کاتێکدا ئێمە ئاستێکی بەرزمان پێشکەشکرد و توانیمان چەندین هەلی گۆڵکردن بڕەخسێنین'.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە 974 یاری لە کاروانی وەرزشی خۆی 700 گۆڵی کردووە، کە تەنیا 15 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ریکۆردی عەلی دایی بشکێنێت و ببێتە خاوەنی زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی لە مێژووی تۆپی پێ، کە هێرشبەرە ئێرانییەکە 109 گۆڵی کردووە و دۆن خاوەنی 95 گۆڵە.