کرێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کەمکرایەوە

کرێی خوێندن لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کەمکرایەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە لەبەرچاوگرتنى بارو گوزەرانى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و لەبەر رۆشنایى کارنامەو پلانى حکومەت و وەزارەتەکەمان، بۆ ساڵى خوێندنى 2019 - 2020 لە سەرجەم قۆناخەکانى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان (ئەهلی) کرێى خوێندن بەڕێژەى (25%) کەمدەکرێتەوە.

هەروەها، کرێی خوێندنی پارالێڵ بە رێژەی 45% کەمکرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى کۆبونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆک و نوێنەرى زانکۆو پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان بڕیارەکەی داوە.

 H.J