مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی ئەنوەر بەگی بێتواتە دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی سەردار ئەنوەر بەگی بێتواتە دەردەبڕێت

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی سەردار ئەنوەر بەگی بێتواتە پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت هاتووە: "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی  کۆچی دوایی کاک سەردار ئەنوەر بەگی بێتواتە کەسایەتی ناسراوی دەڤەری خۆشناوەتیم بیست".

مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی دەربڕیوە و نووسیویەتی: "پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆم لە کەسوکار و بنەماڵەکەی دەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و خزم و دۆستانی ببەخشێت".

H.J