عێراق هه‌نگاوێكی دیكه‌ی به‌ره‌و مۆندیالی 2022 هاویشت
عێراق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
* له یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئاسیا و مۆندیالی 2022، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به كه‌مبودیا هێنا و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرت.
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه میوانی كه‌مبودیا.
له خوله‌كی 22 ئیبراهیم بایش به لێدانی سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی عێراقی تۆمار كرد، دواتر موهه‌نه‌د عه‌لی به لێدانی سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌مبودیا كرده دووهێنده.
پاشان له گێمی دووه‌م، ئه‌مجه‌د عه‌توان به لێدانێكی مووشه‌كی له خوله‌كی 57 گۆڵی سێیه‌می عێراقی كرد.
له خوله‌كی 62 ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گۆڵی چواره‌می هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی به لێدانی سه‌ر زیاد كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر كه‌مبودیا قورس‌تر كرد.
ھه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆی 3 یاری 2 بردنه‌وه و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و به جیاوازی یه‌ك خاڵ له پێش ئێران دێت كه یارییه‌كی كه‌متر له عێراق ئه‌نجام داوه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو له یاری لوتكه‌دا له شاری به‌سرا میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌كات.