"سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كات"
"پێشبینی ده‌كرێت له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2020 دووربخرێته‌وه"
هه‌ڵبژارده‌ی توركیا به‌هۆی سڵاوی سه‌ربازی یاریزانه‌كانیان ره‌نگه له پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 دووربخرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئه‌وه بۆ دووه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك وه‌رزش تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و به سڵاوكردنی سه‌ربازی پشتگیری له هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی رادیۆ مۆنتی كارلۆی فره‌نسا له لایه‌ن فیفا و یوفاوه سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی یاریزانانی ئه‌و وڵاته دروشمی سیاسی و توندوتیژی له نێو یاریگه‌كان به‌كاردێنن.
هه‌ڵبژارده‌ی توركیا له دوایین یاری خۆی له یۆرۆی 2020 كاتێك له پاریس بووه میوانی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا، كاتێك ئیهان گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی توركیای له دژی فره‌نسا كرد راسته‌وخۆ سڵاوی سه‌ربازی كرد، هه‌رچه‌نده ده‌رهێنه‌ری یارییه‌كه هه‌وڵیدا ئه‌م دیمه‌نه پیشان نه‌درێت، به‌ڵام به‌ڕوونی دیار بوو ئه‌و یاریزانه سڵاوی سه‌ربازی ده‌كات.
له دوای یارییه‌كه‌ش راسته‌وخۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا چوونه به‌رده‌م هانده‌رانی وڵاته‌كه‌یان سڵاوی سه‌ربازیان كرد وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له یه‌كێك له بڕگه‌كانی فیفادا هاتووه نابێت هیچ یاریزانێك و یانه و تیپێك دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستی و سیاسی به‌كاربێنێت، له ئه‌گه‌ری سه‌رپێچیكردن له‌م بڕگه‌یه سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕێی لایه‌نی سه‌رپێچیكار ده‌كات.
